سەرچاوە خۆجێیەکان لە هێرشێک بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکایی لە نزیکی شاری تەدمەر لە ناوەندی سووریا هەواڵیان دا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە تاقمێک لە هێزەکانی ئەمریکایی و سووری بریندار بوون.
سەرچاوەکان وێڕای ئاماژە بە گیرانەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لەو ناوچەیە و گەشتی کۆپتەرە ئەمریکاییەکان بۆ گواستنەوەی برینداران بۆ بنکەی تەنەف، ڕاشیانگەیاند: جاددەی نێودەوڵەتیی دیرەزور-دیمەشق بە هۆی ئەو ڕووداوە بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە و گەشت و جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکەیی لە ئاسمانی ناوچەکە بەدی دەکرێت.
Your Comment